کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
وردەکاری کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەرماهەنگی
“هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم هەڕەشەیە بۆسەر سامانە نیشتمانییەکان”
964+
ژووری هەواڵ
چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەکات و دەڵێت، ئەو هێرشانە هەڕەشەى راستەوخۆیە بۆسەر سامانە نیشتمانییەکان و بەرژەوەندى گشتى عێراق.
شەوی رابردوو چوارچێوەى هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا، هیچ باسی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان نەکرا، تەنیا باس لە هێرشە درۆنییەکان کراوە و هەمووان هاوڕابوون کە، “هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان هەڕەشەى راستەوخۆیە بۆسەر سامانە نیشتمانییەکان و بەرژەوەندى گشتى عێراق”.
چوارچێوەى هەماهەنگى هێرشە درۆنییەکانی بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان سەرکۆنە کردووە و وتویەتی ئەوە لێدانە لە ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هێرشەکانى سەر کێڵگە نەوتییەکان سەقامگیرى عێراق تێکدەدات و داواشیان لە حکومەتی عێراق کردووە هەڵوێستى یەکلاکەرەوەی هەبێت و ئەوانەى لەپشت هێرشەکانەوەن ئاشکرایان بکەن و رێگرى لە دووبارە بوونەوەیان بکەن.
لێپێچینەوە لەوانە بکرێت لە ئاگرەکەی کوت کەمتەرخەمبوون
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى چوارچێوەى هەماهەنگى، نیگەرانى خۆیان لە رووداوى ئاگرەکەى پارێزگاى واست دەربڕى، کە بووە هۆى گیان لەدەستدانى زیاتر لە 60 کەس، داواشیانکرد لێکۆڵینەوەکان تەواو بکرێت و لێپێچینەوە لەوانەش بکرێت کە کەمتەرخەم بوون.