لە سەیران دەگەڕانەوە

پیکابێک وەرگەڕا و هەشت کەس برینداربوون

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

شەوی ڕابردوو هەشت گەنج لەکاتی گەڕانەوەیان لە سەیران، ئۆتۆمبێلەکەیان نزیک مۆکەبە لە سنووری سلێمانی وەرگەڕا و هەموویان برینداربوون.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964 وت، شەوی ڕابردوو ژمارەیەک گەنج لە کاتی گەڕانەوەیان لە سەیران لە نزیک مۆکەبە لە ناوچەی شارباژێڕ ئۆتۆمبێلەکەیان کە لە جۆری پیکاب بووە وەرگەڕاوە و سەرجەمیان بریندارن.

باسی لەوەشکرد، هەر هەشت گەنجەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون، دوو لە بریندارەکان باری تەندروستیان خراپ بووە، ئەوانی دیکە بەگشتی باشن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ویستیان بڕۆن بۆ میوانی لە سلێمانی و تووشی رووداوی هاتو...

ویستیان بڕۆن بۆ میوانی لە سلێمانی و تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون

لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدا...

لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان بووە