حەمە نەجات لە "9 كۆمێنت"

“ئەگەر تەمەن بگەڕێتەوە كاسبی دەكەم و ناچمە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان”

964+

ژووری هەواڵ

هونەرمەندی شانۆ و دراما محەمەد نەجات، دەڵێت تیكتۆكچی بوونەتە براگەورە و پەشیمانە لەوەی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان و كۆلیژی هونەری خوێندووە.

محەمەد نەجات میوانی بەرنامەی “9 كۆمێنت” بوو، چاوان خەلیل پرسیاری جۆراوجۆری ئاراستە كرد.

حەمەنەجات دەڵێت قەلبم خۆش دەبێت بە حەمە نەجات بانگم بكەن، هەروەها دەڵێت، بەرنامەی بەزمی بەزم ژیانی ئەوی باش كرد و پارەی دەستكەوت.

“هونەر لە بۆ خەڵك و جەماوەرە، بۆیە فەخری پێدەكەم”، ئەمە قسەی حەمە نەجاتە.

هەروەها لە بارەی هونەرمەند ئەیام ئەكرەم “شەمۆ” دەڵێت، “دەستم لێی بەرنابی و ئەكتەرێكی ئەكادیمییە و هونەری ئەو وای كرد كۆمیدیام خۆش بوێت و كۆمیدیای ئەو لە هی هونەرمەندانی دیكە ناچێت”.

تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكە ببینە…

ئارارات جورئەتی نییە بەرامبەر تاتڵیساس گۆرانیەکانی بڵ...

ئارارات جورئەتی نییە بەرامبەر تاتڵیساس گۆرانیەکانی بڵێتەوە