لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە. وێنە:964+
خولی دووەم
خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی راگەیەندرا
964+
پەری ساڵح
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە خشتەى خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بۆ بەشەکانی (زانستی- وێژەیی- پیشەیی) قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان راگەیاند بۆ ساڵی 2024 بۆ 2025.
بەپێى راگەیەندراوى لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەکان بێت، لە 23.8.2025 تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە بەم شێوەیەى خوارەوە:
– تاقیکردنەوەی وزاری خولی دووەمی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەکە لە 23ـی مانگی ئابەوە دەست پێدەکات و یەکەم تاقیکردنەوەی زانستی زیندەوەرزانیە و وێژەیی وانەی مێژووە.
-کۆتا تاقیکردنەوە دەکەوێتە 8ـی مانگی ئەیلولەوە و سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە 7.30 خولەکی بەیانی دەستپێدەکات.
-بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت هەر رۆژێکی تاقیکردنەوە پشووی فەرمی بێت، تاقیکردنەوەکان پاش پشوو بەهەمان ریزبەندی بەڕێوەدەچێت.
-بەپێی ئەم خشتەیەیی کە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە نێوانی تاقیکردنەوەکان رۆژێک نا رۆژێکە و 33 رۆژیش ماوە بۆ دەستپێکردنی یەکەم تاقیکردنەوە