درۆنهكه له جۆرى کامیکازی خۆکوژ بووه
پژاك دهڵێت “هێرشه درۆنییهكهى دوێنێی پێنجوێن لهلایهن ئێرانهوه ئهنجامدراوه”
964+
فهرهاد حهسهن
یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات، كە باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك)ـە دهڵێت، هێرشەكەی دوێنێ پێنجوێن لەلایەن درۆنێكی دەوڵەتی ئێرانەوە ئەنجامدراوە و بههۆیهوه ئەندامێكی هێزەكانیان گیانى لهدهستداوه و یهكێكی دیكهشیان برینداره.
درۆنهكه له جۆرى کامیکازییەکانی خۆکوژى بووه و كه دوێنێ هێرشێکی ئاسمانی لە گوندی شیوەگوێزانی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن بهكارهاتووه و ئهوانى كردووهته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دەوڵەتی ئێران زۆرجار کە دەکەوێتە ناو حاڵەتی تەنگییەوە پەنا بۆ ئەو جۆرە هێرشانە دەبات، “هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها فشارەکان بۆ سەر ژنان و لەسێدارەدانی رۆژانەی گەلەکەمان، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاڵۆزی ئەم سیستەمە بێهیوایە”.
بەپێی راگەیەندراوەكەى پژاك، لە کاتژمێر 8:45 خولەکی بەیانی رۆژی 19.7.2025 هێزەکانیان لە ناوچەی پێنجوێن لەلایەن درۆنی کامیکازییەکانی (خۆکوژ) دەوڵەتی ئێرانەوە کرانە ئامانج و ئهوهى گیانى لهدهستداوه ناوی “سمكۆ كۆبانێ”یه
دهشڵێت “ئێمە وەک هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانەدا بێ بەرگریی نامێنینەوە و تاوهكو کۆتایی لە چوارچێوەی مافە رەواکەماندا بەرگریی لە خۆمان دەکەین، بە هیچ شێوەیەک هێرش ناکەینە سەر هیچ کەسێک، بەڵکو هەمیشە بەرگریی لە خۆمان دەکەین و لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر گەل و هێزەکانمان بێچارە نامێنینەوە”.
دوێنێ، کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وتبوو “هێرشەکە لەلایەن سوپاى تورکیا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە گەریلایەکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) کوژراوە و یەکێکى تریش بریندارە”.