"خێرایی هۆکاری رووداوەکە بووە"
لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەكە بەخێرایەکی یەکجار زۆر رۆیشتووە و شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، هەر ئەوەش هۆکاری وەرگەڕانەکەی بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێرەکەی بەسەختی بریندار ببوو و پێش گەیاندنی بە نەخۆشانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، چەندین جار داومان کردووە، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک دابنرێت، بۆ ئەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ لەو شوێنە کەمتر ببێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری