دوای سێ رۆژ لە بزربوونی
مێردمنداڵەکەی کەلار لەناو مزگەوت دۆزرایەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
مێردمنداڵە بزربووەکەی کەلار دوای سێ رۆژ، لەناو مزگەوت دۆزرایەوە و گەڕایەوە ماڵەوە.
مێردمنداڵێک له کەلار دوو رۆژە بێ سەروشوێنە
کاروان زاهد مێردمنداڵێکی تەمەنی 16 ساڵی دانیشتووی کەلار لە نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە 17.7.2025 لە ماڵ چووبووەدەر و مۆبایلەکەشی داخرابوو، شەوی رابردوو دۆزرایەوە و گەڕایەوە ماڵەوە.
زاهد زوبێر باوکی ئەو مێردمنداڵە بە 964ـی وت، ئەو سێ رۆژە ھەر لەناو کەلار بووە و لە مزگەوت ماوەتەوە، باری تەندروستی جێگیرە و هیچ کێشەیەکی نییە.
“لێمان پرسیوە بۆچی ماڵی بەجێھێشتوە، وتویەتی ھیچ شتێک نەبووە، تەنھا دڵم تەنگ بووە و بێتاقەت بووم”، زاھید زوبێر وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، شەوی رابردوو خزمێکی خۆیان لە مزگەوتێکی کەلار بینیویەتی و بردوویەتییەوە بۆ ماڵەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری