موسەنا چەندین رێوشوێنی گرتووەتەبەر

ئاگرەکەی کوت پارێزگاکانی دیکەی خستووەتە خۆ

964+

توانا نەقی

ئەو ئاگرەی کە لە کوت کەوتەوە و کارەساتی نایەوە، وایکردووە کە پارێزگاکانی دیکەش بکەونە خۆیان و رێوشوێنی توندی سەلامەتی برنە بەر، ئەوەتە لە موسەنا لیژنە پێکهێنراوە و بڕی 2 ملیاریشی بۆ پێداویستی خەرج دەکرێت.

شانەی قەیرانی موسانە بڵاویکردەووەتەوە هەستاون بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لە پارێزگاکە و بڕی دوو ملیار دینار خەرجکراوە بۆ کڕینی ئۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و پلیکانەی پێشکەوتوو بۆ شوێنە بەرزەکان.

شانەکە بڕیاری ئەوەیان داوە، هەر مارکێت و بازاڕ و فرۆشگایەژک سەرپێچی بکات دایدەخەن، قەدەغەکردنی چوونەناوەوەی ساندویچ پەنەڵی بێ کوالێتی و بێ مۆڵەت ەدەگە دەکەن.

هەروەها دڵنیابوون لە ئەرکی بەرگری شارستانی لە فەرمانگە حکومییەکان بۆ چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان، ئەنجامدانی چاودێری مەیدانی بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی و شوێنی عەمبارکردنیان، نابێت مۆڵەتی وەبەرهێنان بدەن بۆ هیچ بینایەک بەبێ ئەوەی مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن.

گرێبەستێکی تایبەت لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە بە بڕی 2 ملیار دینار ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و پلیکانەی بەرزی هەڵاتن بکڕن.

ئەم رێوشوێنانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوای رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شاری كوت دێت لە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردوودا، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 60 كەس گیانیان لەدەست دا.

لەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی كوت، 17 فەرمانبەر كە هەموویان بەرپرس و بەڕێوەبەرن، بە شێوەیەكی كاتی لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە و سێ‌ ئەفسەریش راگیراون.

ئاگرەكەی كوت 17 بەرپرسی لە كارەكانیان دوورخستەوە

ئاگرەكەی كوت 17 بەرپرسی لە كارەكانیان دوورخستەوە