مۆڵەتی 48 کاتژمێریان داوە بە حکومەت
خۆپیشاندەرانی خانەقین رێگاکەیان کردووە و بەڵێنیان پێدراوە
راژان باجەلان
فوای ئەوەی لە ئێوارەوە بەشێک لە هاوڵاتیانی خانەقین هاتونەتە سەر شەقام دژی بێکارەبایی خۆپیشاندانیان کرد، ئێستا لە بەرامبەر چەند مەرجێک شەقامەکەیان چۆڵکردووە.
لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەوە بۆ زیاتر لە 5 کاتژمێر خۆپیشاندەرانی خانەقین رێگای نێودەوڵەتی عێراق – ئێرانیان داخست بەهۆی نەبوونی کارەبا لە شارەکە.
کارزان حەمدان یەکێکە لە خۆپیشاندەران بە 964ـی وت، رێگاکەمان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا کردەوە بە مەرجی ئەوەی لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت و وەڵام بدرێنەوە.
عەمید محەمەد فازڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە 964ـی وت، داواکاری خۆپیشاندەران دەگەیەننە سەرەوەی خۆیان و بڕیارێکی باشیانداوە کە شەقامەکەیان چۆڵکردەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان.
ئەمشەو دەستەی خۆپیشاندەران داواکارییەکانیان دەنوسن و رادەستی بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقینی دەکەن و بڕیارە راستەوخۆ بگاتە دەست لایەنە پەیوەندیدارەکان و بۆ رۆژی دووشەممە نوێنەری خۆپیشاندەران چاویان بە وەزیری ناوخۆ دەکەوێت لە مەرزی مەنزەریە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی