19 ساڵ هۆشی نەبوو

شازادە بێ هۆشەکە لە تەمەنی 36 ساڵی گیانی لەدەستدا

964+
ئەحمەد مستەفا

شازادە وەلید خالید بن تەڵال ئال سعود، بە “شازادە نوستووەکە” ناو دەهێنرا، دوای 19 ساڵ مانەوە بەبێ هۆشی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، باوکی مردنی کوڕەکەی راگەیاند.

وا بڕیارە سبەی یەکشەممە لە وڵاتی سعودییە، نوێژی پرسە لەسەر تەرمی شازادە وەلید ئەنجام بدرێت.

شازادە وەلید خالید بن تەڵال ئال سعود، لە ساڵی 2005 لە شاری لەندەن لە تەمەنی 17 ساڵی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، تاوەکو مردنی لە حاڵەتی بێ هۆشیدا بوو، بەڵام خانەوادەکەی بێ هیوانەبوون لە بەهۆش هاتنەوەی شازادە گەنجەکە.

تا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، باوکی شازادە وەلید لە تۆڕی ئێکس نوسیی، بەو دڵانەی باوەڕیان بە ویست و چارەنووسی دەستی خودا هەیە و بە خەمێکی قووڵەوە، ماتەمینی کوڕە خۆشەویستەکەمان شازادە وەلید بن خالید بن تەڵال بن عەبدولعەزیز ئال سعود، رەحمەتی خوای لێ بێت، کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد رادەگەیەنین.

سبەی یەکشەممە 20.7.2025، نوێژی پرسە بۆ کۆچکردوو ئەنجام دەدرێت ئەویش لە مزگەوتی ئیمام تورکی بن عەبدوڵا، وە بڕیارە سەرەخۆشی لە ماوەی سێ رۆژدا و رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە ئەنجام بدرێت.

وەلید مانگی ئایاری ئەمساڵ تەمەنی گەشت بە 36 ساڵ و جێنشینی خالید بن تەڵال بوو، لە نەوەی بنەماڵەی عەبدولعەزیز ئال سعود، ماوەی 19 ساڵ بێ هۆش بوو، ماوەیەک پڕۆسەی چارەسەری لە دەرەوەی وڵات بوو، دواتر بۆ سعودیە گەڕێندرایەوە.

مردنی شازادە وەلید خالید بن تەلال

مردنی شازادە وەلید خالید بن تەلال