"رۆژانە هەشت پاس لە ورمێوە دێنە هەولێر"

ئێران ئامادەکاری بۆ ناردنی زیارەتکاران لە مەرزەکانی کوردستانەوە دەکات

964+

شۆڕش قادری

ئێران ئامادەکاری بۆ ناردنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت، جارێ زووە و ئەوان دەستیان پێنەکردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری ئەرسەلان شوکری بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای ورمێ بڵاویکردووەتەوە، بەنزیکبوونەوە لە چلەی ئیمام حسێن دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە و ئەمساڵ بۆ یەکەمجار هێڵی گواستنەوەی گشتیی نێودەوڵەتی دەخرێتە خزمەتی زیارەتکاران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی چلەی ئیمام حسێنـدا هەموو رۆژێک هەشت پاسی زیارەتکاران لە ورمێـوە و لە رێی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە  دەچنە هەولێر.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە سیروان حسێن وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەو وتی، “رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن دەورووبەری 14ـی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەن و ئێمەش 10 رۆژ پێشتر دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین”.

هەر سەبارەت بەو پرسە، ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی مونزەریەی کرد و رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق هەموو ئامادەکاری و ئاسانکارییەکیان بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران کردووە.

بۆ ئەمساڵ باشتر پێشوازى لە زیارەتکارانى چلەى ئیمام حوس...

بۆ ئەمساڵ باشتر پێشوازى لە زیارەتکارانى چلەى ئیمام حوسێن دەکەین

زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکار کە مەرزی مێهرانەوە هاتوونە...

زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکار کە مەرزی مێهرانەوە هاتوونەتە عێراق