پڕۆسەى ئاشتى و درۆن و شایى

لە 1ـى ئادارەوە؛ یەکەم هێرشى درۆنى کرایە سەر سلێمانى

964+
وریا فەتاح

هەمووان چاوەڕێ بوون، پڕۆسەى ئاشتى کۆتایى بە هێرشى درۆنى بهێنێت، بەڵام ئەمڕۆ دواى زیاتر لە چوار مانگ، یەکەم هێرشى درۆنى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەنجامدرا.

هێرشەکە ئەمڕۆ بەیانى19.7.2025، لە گوندى شیوەگوێزانى ناحیەى گەرمکى سنوورى پێنجوێن ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلێکى تۆیۆتا هایلۆکس بە ئامانجگیراوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکى تریش بریندارە.

وەک ئەوەى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە، هێرشەکە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا ئەنجامدراوە.

بەپێى زانیارییەکانى ئەو رێکخراوە، لە دواى 1.3.2025ـەوە، ئەوە یەکەم هێرشى درۆنى بووە لە سنوورى سلێمانى ئەنجام بدرێت.

بۆ ئاشتی چەکەکانیان سووتاند و گەڕانەوە

بۆ ئاشتی چەکەکانیان سووتاند و گەڕانەوە