سەڵاحەدین دەمیرتاش. وێنە: میدیا تورکیەکان.
پارێزەران دەتوانن تانە بدەن
دادگای تورکیا: جارێ دەمیرتاش ئازاد ناکرێت
964+
ژووری هەواڵ
دادگای تورکیا رەتیکردەوە بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و حوکمدراوانی دیکەی دۆسیەی “پیلانگێڕی کۆبانێ” دەربکات و رایگەیاند، چاوەڕوانی یەکلابوونەوەی دوابڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپان لەوبارەیەوە.
بەگوێرەی نووسراوی دادگای 22ـی سزا قورسەکانی ئەنقەرە، پارێزەرانی دۆسیەکە مافی ئەوەیان هەیە تانە لە بڕیارەکە بدەن.
دانیشتنی دادگاکە لەسەر داواکارییەک بوو کە بۆ ئازادکردنی حوکمدراوانی دۆسیەی “پیلانگێڕیی کۆبانێ”، لەناویاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پێشکەش کرابوو.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سێ جار بڕیاری لە بەرژەوەندی ئەو حوکمدراوانە داوە، بەڵام دادگای تورکیا دەڵێت، یەکلایینەبوونەوەی بڕیارەکان هۆکاری رەتکردنەوەی داواکارییەکە و ئازادنەکردنی بەندکراوانی دۆسیەی پیلانگێڕیی کۆبانێیە.
دەمیرتاش، لە چواری تشرینی دووەمی 2016ـوە لە زینداندایە و لە میانەی دۆسیەی پیلانگێڕیی کۆبانێدا بە 42 ساڵ زیندانییکران سزادراوە.