هاندەران: گرنگ ئەوەیە یانەیەکى کوردى دەبێتە پاڵەوان

کەمێکى تر دێربى بادینان لە بەغدا دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

کەمێکى تر و لە کاتژمێر 8ـى ئێوارە بە کاتى هەولێر، دێربى بادینان لە یاریگاى شەعب لە بەغدا بەڕێوە دەچێت و براوەیان دەبێتە پاڵەوانى جامى عێراق.

هاندەرانى هەردوو یانە، شەقامەکانى دەورووبەرى یاریگاکەیان پڕکردووە لە جۆشوخرۆش بۆ هاندانى یانەکانیان.

ژمارەیەک هاندەرى هەردولا، بۆ مایکى 964 قسەیان کردووە و دەڵێن، گرنگ ئەوەیە یانەیەکى کوردى دەبێتە پاڵەوان.

هەردوو یانەى دهۆک و زاخۆ، لە یارى کۆتایى جامى عێراق رووبەڕووى یەکترى دەبنەوە کە ئەمەش یەکەمجارە روودەدات دوو یانەى هەرێمى کوردستان دەچنە کۆتایى جامى عێراق و براوەشیان بۆ یەکەمجار لە مێژوودا وەک یانەیەکى هەرێمى کوردستان جامەکە بەرز دەکاتەوە.