شارەوانی رانیە بۆ دوکاندارانی ناو بازاڕ

“ئیتر زبڵ و خاشاک لەبەردەم دوکانەکانتان فڕێ مەدەن”

964+

ژێوار خدر

شارەوانی رانیە ئیتر گەیشتووەتە تینی و ئاگادارییەکی بۆ دوکاندارانی ناو بازاڕ بڵاوکردووەتەوە و داوایان لێدەکات چیتر زبڵ و خاشاک لەبەردەم دوکانەکانیان فڕێ نەدەن، چونکە خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەناو بازاڕەکە بڵاوبووەتەوە.

شارەوانییەکە داوا لە دوکانداران دەکات، پاشماوەکانیان بخەنە ناو زەرفی رەشی گەورە و خوڵ و خاشاکەکانیان لەبەردەم شوێنی کارەکانیان دابنێن و سەری خاشاکەکان بەباشی دابپۆشن.

دەشڵێت، فڕێدانی زبڵ لە بەردەم یان نزیک شوێنی کارەکان، بووەتە هۆی کۆبوونەوەی زۆری خۆڵ و خاشاک ئەمەش هۆکاری دروست بوونی نەخۆشی و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش بێزاربوونی هاوڵاتییان، بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە پابەندی رێنماییەکانی شارەوانی بن.

شارەوانی رانیە شەتڵگەیەکی نوێ دروست دەکات

شارەوانی رانیە شەتڵگەیەکی نوێ دروست دەکات