ئەگەر رێكەوتنی ئەتۆمی نەكات سزای دەدەین
دیسانەوە ئێران كەوتەوە بەر هەڕەشەی ئەوروپییەكان
964+
محەمەد فاتیح
وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپا، هاوتا ئێرانیەکەیان لە نیازی سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر وڵاتەکەیدا ئاگادار کردەوە، ئەگەر پێشکەوتن بەدی نەكەن له گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
وەزیرانی ئەوروپا نیازی خۆیان بۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتكردووەتەوە، لەسەر بەكارهێنانی میكانیزمی سناپ باك، که رێگا دەدات به سەپاندنی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا، ئەگەر هیچ پێشكەوتنێك بەدی نەكرێت بەرەو گەیشتن بە رێككەوتن، لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران تا كۆتایی هاوین.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و پێگەی ئەكسیۆس ئاشكرایان كردووە، كە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا، داوایان لە وەزیری دەرەوەی ئێران كردووە بگەڕێنەوە بۆ رێككەوتن و كۆتایی مانگی هەشتی ئەمساڵیان وەك كۆتا وادە بۆ ئێران دیاری كردووە، بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
ئەو وڵاتانە رێككەوتوون ئەگەر ئێران رێككەوتنیان لەگەڵ نەكات، ئەوا میكانزمی گەڕانەوەی بە پەلە یان سناپ باك بەگەڕدەخەنەوە، كە دووبارە سەپاندنی هەموو سزاكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، كە لە ساڵی 2015 بەپێی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لابران.