زەڕایەن بۆ دەربەندیخان

لە رووداوێکى هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

964+

بڕوا مەجید- شارەزوور

کەمێک لەمەوبەر، روویداوێکى قورسى هاتوچۆ لە رێگەى زەڕایەن بۆ دەربەندیخان روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى کراونى بێسەرەتا ئەوەى لە بازاڕدا پێى دەوترێت (مەلیکە) و ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرى سووتەمەنى روویداوە.

سامان سابیر، بەرپرسى بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە، بە 964ـى وت،”چوار تەرم گەیەنراوە بە نەخۆشخانەکەمان”.

وەک باسى دەکات، تەرمەکان دوو ژن و پیاوێک و منداڵێکن کە سەرنشینى کراونەکە بوون.

نەبەرد ئەحمەد کە هاوڵاتییەکى سنوورەکەیە و شایەدحاڵى رووداوەکە بووە، بە 964ـى وت،” رووداوەکە لە رێگاى نێوان دەربەندیخان بۆ زەڕایەن لە نزیک گوندى چنارە روویداوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەنکەرێک رۆنى رەشى لێڕژا و دوو رووداوى هاتوچۆى لێکەوتە...

تەنکەرێک رۆنى رەشى لێڕژا و دوو رووداوى هاتوچۆى لێکەوتەوە