لە یەکەم رۆژی ساڵی تازەدا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوەیە
دابەزیوە
سێ رۆژە نرخی نەوت لە خوار 69 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت
964+
توانا نەقی
سێ رۆژە لەسەر یەک نرخی نەوت بەجۆرێک دابەزیوە کە نەگەیشتووەتە 69 دۆلار و هەر لە خوار ئەو نرخەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە.
هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 66 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە یەک دوو رۆژی رابردوودا گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، نرخی نەوتی بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر سەربەرەو خوار بووەوە.