دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی هەولێر کرا
964+
پەری ساڵح
کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی گەورە لە سنوری ناحیەی بەحرکە بیسترا و دژەتیرۆری کوردستانیش دەڵێت، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی تەمموز کاتژمێر 01.27 خولەک درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی جێژنیکانی سەر بە قەزای بەحرکەی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم لە چەند ناوچەیەکی جیاواز هەبووە، دووجار كێڵگەی نەوتی هانت ئۆیلی ئەمەریكی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، كێڵگەی نەوتی هانت ئویلی ئەمەریكی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك.