دیمانێکی کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.... وێنە؛ بەرگری شارستانی ئاکرێ.
هێشتا دوكه‌ڵ و بۆنه ناخۆشه‌كه‌ى ماوه
دواى سێ شه‌و و سێ رۆژ ئاگره‌كه‌ى كارگه‌ى ریسایكلینى ئاكرێ كۆنتڕۆڵكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى سێ شه‌و و سێ رۆژ ئه‌و ئاگره‌ى له كارگه‌ى ریسایكلینى قه‌زاى ئاكرێ كه‌وتبووه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا‌و، هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه، به‌ڵام ده‌وترێت به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما یه‌كێك له هۆكاره‌كانه.
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى سێ شه‌و و سێ رۆژدا نزیكه‌ى پێنج تیمیان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه بوون.
وتیشی “ئێستا ته‌نیا دووكه‌ڵى ئاگره‌كه ماوه و بۆنێكی ناخۆشیش بڵاوده‌كاته‌وه كه پێویسته به داپۆشین چاره‌سه‌رى بكرێت”.
پێیوایه هۆكارى ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمیا بێت چونكه له‌و رۆژه‌ى ئاگره‌كه كه‌وتبووه‌وه پله‌ى گه‌رما له ئاكرێ 45.8 بووه و ده‌ڵێت “ده‌كرێت ئه‌م گه‌رما زۆره كاریگه‌رى به‌سه‌ر ماده‌كانى ناو پاشماوه‌كان هه‌بووبێت و ئاگركه دروست بووبێت”.
كارگه‌ى ریسایكلینى ئاكرێ، پێنج كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌وه دووره، زبڵ و پاشماوه‌ى قه‌زاكانى ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخانی لێ كۆده‌كرێته‌وه كه رۆژانه لانیكه‌م 240 تۆنه.