گرافیک؛ 964+
براكه‌ى: نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه
نزیكه‌ى 6 مانگه ئه‌م گه‌نجه‌ى هه‌ولێر بێسه‌روشوێنه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش مانگه گه‌نجێك له هه‌ولێر بێسه‌روشوێنه، كه‌سوكاره‌كه‌ى شوێن نه‌ماوه به‌دوایدا نه‌گه‌ڕێن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه، ناوى قارەمان رەحمان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌نى 42 ساڵه.
كاروان، براى ئه‌و گه‌نجه به 964ـى وت، له‌وه‌ته‌ى رۆژى 24.1.2025 براكه‌ى له‌ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “براكه‌م نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه و به‌رده‌وام حه‌بی تایبه‌تى ده‌خوارد به‌ڵام ئه‌و رۆژه حه‌به‌كه‌ى نه‌خواردبوو كه له ماڵ چووه ده‌ره‌وه نه‌گه‌ڕایه‌وه”.
قاره‌مان كه له‌ماڵ ده‌رچووه موبایلى پێبووه، چه‌ند جارێك كاروان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه و دواتر موبایله‌كه‌ى داخراوه.
كاروان ده‌ڵێت، پێشتریش چه‌ند جارێك ونبووبوو، به‌ڵام چونكه چاودێریان كردووه زوو دۆزیویه‌تیانه‌وه، ده‌شڵێت “بۆ ئه‌مجاره زۆربه‌ى شوێنه‌كانى به‌دوادا گه‌ڕاوین و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”.
كه‌سوكارى ئه‌م گه‌نجه ئه‌م ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كوڕه‌كه‌یان له‌هه‌ر شوێنێك بیندرا په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن:
07517993424