لە سنووری هەولێر
761 کارتی زەوی دیکە تاپۆ دەکرێن
964+
توانا نەقی
پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری هەولێر و دەورووبەری بەردەوامە و ئێستاش 761 كارتی دیكەی زەوی لە سنووری كانی قڕژاڵە تاپۆ كران و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی كارەكانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێك لە نەخشەی كەرتی 42ـی كانی قڕژاڵە بەشی 57ـی ساتور 761 كارتی دیكەی زەوی كارەكانی تاپۆكردنیان تەواو بووە و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە و ئێستا ئامادەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان، یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دامەزرێندراوە.
تاوەكو ئێستا نزیكەی 78 هەزار كارتی زەوی لە سنووری هەولێر و دەورووبەری تاپۆ كراون لەسەر هاوڵاتیان و پرۆسەکەش بەردەوامە، وەزارەتی شاروانی وادەڵێت.