رێوشوێن بگرنەبەر

سەرۆکایەتى کۆمار: هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەولێر و دهۆک سەرکۆنە دەکەین

964+

وریا فەتاح

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانى سەر کێڵگە نەوتییەکانى هەرێم دەکات، داواش لە حکومەتى فیدڕاڵى و حکومەتى هەرێم دەکات کە کە رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025، فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “سەرۆکایەتی کۆمار ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێڵگەکانی نەوتی خورمەڵە لە هەولێر و سەرسەنگ لە دهۆک و ناوچەکانی دیکە دەکات.”

“دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە ئاشکرایانە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پایەکانی ئابووری لاواز دەکات و بەرژەوەندییە گشتییەکانی دەوڵەت دەکاتە ئامانج و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتیان”، سەرۆکایەتى کۆمار وا دەڵێت.

جەختی لەوەشکردەوە کە ئەم دۆخە “پێویستی بە هەوڵی زیاترە بۆ پاراستنی دامەزراوە ئابوورییەکانمان و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردنی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان لە وڵاتدا.”

داواش لە لایەنە ئەمنییەکانى حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەکات  کە رێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشە “تیرۆریستی”انەی کە هەڕەشە لە ئابووری عێراق و ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیانی دەکات.

عێراقى بەر لە هەڵبژاردن؛ درۆن و بڕینى موچە

عێراقى بەر لە هەڵبژاردن؛ درۆن و بڕینى موچە