ئاسایش چاوەڕێیانە

یەک مانگ خۆناساندنی سەیارە بێ سەرەتاکانی هەڵەبجە درێژکرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئەمنی هەڵەبجە، وادەی خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی تاوەکو 15.8.2025 درێژکردەوە، لە کاتێکدا کۆتا وادە 15.7.2025 دیاری کرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی ئەمنی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە پێناو بەرژەوەندیی شۆفێرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و پێڕاگەیشتنی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بۆ خۆناساندنیان، بڕیاریانداوە بە درێژكردنەوەی ماوەی خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان.

ئەو ماوەی درێژکراوەتەوە یەک مانگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجۆڵ، هەموو خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاگاداردەکاتەوە، بچن خۆناساندن بۆ سەیارە بێ سەرەتاکانیان بکەن.

ئەو بڕیارانەی کە پێشتر لیژنەی ئەمنی دەریکردوون، کلیل لەم بەسەترەی خوارەوە بکە؛

شەش بڕیاری بەرچاو لە لیژنەی ئەمنی هەڵەبجەوە دەرکران

شەش بڕیاری بەرچاو لە لیژنەی ئەمنی هەڵەبجەوە دەرکران