بۆ رێگریکردن لە هێرشە درۆنییەکان
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان؛ پێویستە حکومەتى فیدڕاڵى رێکارى بەپەلە بگرێتەبەر
964+
وریا فەتاح
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، بەتوندى ئیدانەى هێرشە درۆنییەکان دەکات، داواش لە حکومەتى عێراق دەکات رێکارى بەپەلە بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەو هێرشە درۆنیانە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.
“حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو رێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان”، سەرۆکایەتى هەرێم وا دەڵێت.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
هەر ئەمڕۆ، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15ـی مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.”
دەشڵێت، “پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگری‌کردن لە لایەنە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناو خۆی وڵات‌دا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عێراقدا”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەدوێنێوە سێ جار هێرشى درۆنى کراوەتە سەر هەرێمى کوردستان، دوانیان بۆسەر کێڵگەى نەوتى سەرسنگ و خورمەڵە و ئەوەى تریشیان بۆ شاخى تەکییە، ئەنجامدراون.