"پشتیوانی داواکاری گوندنشینان دەبین"

گرفتی کارەبای گوندەکانی تەقتەق چارەسەر کرا

964+

شۆڕش قادری

قایمقامی تەقتەق دەڵێت، پشتیوانی داواکاری هاوڵاتیانی گوندەکان دەبن و گرفتی کارەباکەشیان چارەسەر کراوە.

شەوی رابردوو دانیشتووانی چەند گوندێکی قەزای کۆیە و تەقتەق دژی کەمی کارەبا گردبوونەوە و دەنگی ناڕەزاییان هەڵبڕی، چەند کاتژمێرێک دوای گردبوونەوەکە، ئاسۆ مستەفا قایمقامی قەزای تەقتەق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای هەوڵە بەردەوامەکان و سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کارەبای گوندەکانی تەقتەق چاکدەکرێتەوە و بە هەمان شێوەی پێشوو کارەبا بە گوندەکان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پشتیوانی داواکاری هاوڵاتیانی گوندەکان دەبن و مافی خۆیانە و خاوەنی شەهید و ئەنفالن و رۆڵیان هەبووە لە دروستکردنی ئەم حکومەتە، بۆیە شایەنی خزمەتکردنن.

جگە لە کۆیە و تەقتەق، چەند رۆژێکە لە هەولێر و پشدەر و چەند ناوچەیەکی دیکەش ناوبەناو گردبوونەوە و ناڕەزایی دژی کەمی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست ئەنجام دەدرێت.

لە کۆیە و پشدەر خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

لە کۆیە و پشدەر خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

دانیشتووانی دەشتی کۆیە رێگەی نێوان کۆیە- دوکانیان بە ت...

دانیشتووانی دەشتی کۆیە رێگەی نێوان کۆیە- دوکانیان بە تەواوی داخست