ئیلایدە لە نۆکۆمێنتی 964

“بە عایلە قورئان دەخوێنین ئەلحەمدولیلا”

964+

ژووری هەواڵ

“من گوڵێکی رەشم و باوکم لەگەڵ نەبووایە نەمدەتوانی ببمە هونەرمەند”، ئیلایدە لە نۆکۆمێنتی 964 وادەڵێت و وەڵامی چەندین پرسیاری ئێوەش دەداتەوە.

لەو رۆژەوەی بووەتە هونەرمەند مانای ناوەکەی ئیلایدە بووەتە باس و خواس و بە وتەی خۆشی، ناونانی چیرۆکێکی درێژە و دوای سێ مانگ باوکی ساغبووەتەوە ناوی بنێ ئیلایدە، کە گوڵێکی سپیە لە بەهەشت، بەڵام پێی وایە ئەو گوڵێکی رەشە نەک سپی.

ئیلایدە هۆکاری نەبوونی هاوڕێ لە ژیانیدا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بە تەنیا سەرکەوتن باشتر دەهێنێت، ئەگەر هاوڕێی هەبێت بە شتی ترەوە سەرقاڵ دەبێت.

"هەر نەگەیشتم بە سەیارەی دڵخوازی خۆم"