کێڵگەی خورمەڵە
"زیانی گیانی نەبوو"
دژەتیرۆر پشتڕاستی كردەوە: دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە كێڵگەی خورمەڵە كەوتنە خوارەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای دژەتیرۆری كوردستان – هەولێر، كەمێك پێش ئێستا لە پەیجی فەرمی خۆی پشتڕاستی كردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژكرا لە كێڵگەی خورمەڵە كەوتنە خوارەوە.
دژەتیرۆر دەڵێت، “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە”.
پێشتر 964 هەواڵەكەی بڵاوكردەوە و ڤیدیۆی لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوەی ناو كێڵگەكەی بڵاوكردەوە.
كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە سنووری پارێزگای هەولێرە و سەر بە گرووپی كۆمپانیاكانی كارە.