به مافى خۆیان دهزانن و ئهنجومهنیش وهڵام ناداتهوه
فەرمانبەرانی پترۆدۆلار له كهركوك دوای نۆ ساڵ داوا دەکەن دابمەزرێن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
له کەرکوک، فەرمانبەرانی پترۆدۆلار داوا دەکەن تایبەتمەندیان پێبدرێت و دابمهزرێن، بۆیه ئەمڕۆ دووشەممە 14.7.2025 لە بەرامبەر بینای پارێزگای کەرکوک گردبونەوە.
عەدنان عومەر، نوێنەری خۆپیشاندەران بە 964ـی وت، ژمارەیەك له فەرمانبەرانی پترۆدۆلارى گرێبەست كه شهش هەزار فەرمانبەرن و لە ساڵی 2011 بۆ ساڵی 2016 دەوامیان کردووه، پاشان گرێبەستەکانیان بۆ نوێ نەکراوهتەوە، ئێستا داوا دەكەن دابمەزرێن.
سوهام ئەنوەر یەکێک لە خۆپیشاندەران بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی بەشێک لەو شەش هەزار کەسە لە چەند ساڵی رابردوو بە واستە و پارەدان دامەزران و بەشێکیش سەرقاڵی کاری دیکەیە دوور لە فەرمانبەرێتی و لە ئێستادا نزیکەی 300 کەس ماوە، بۆیه داوا دەکەین تایبەتماندیمان پێبدرێت و دابمەزرێین”.
پەیامنێری 964 سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی پترۆدۆلار پەیوەندی بە چەند ئەندامێکی ئەنجومهنی پارێزگای کەرکوک لهوانهش ئەحمەد کەرکوک و پەروین فاتیح و شۆخان حەسیب و سەوسەن جەدوعەوە کرد، بهڵام هیچ یكێك لهوانه وهڵامی پەیوەندیهکانیان نەدایەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن