"دەبێت دەسەڵات لەوە تێبگات خەڵک توڕەیە".
تەرمى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ بەخاک دەسپێردرێت
964+
وریا فەتاح
ئەو خۆپیشاندەرەى شەوى رابردوو بە دەستى هێزە ئەمیینەکان گیانى بەخشى، ئەمڕۆ تەرمەکەى بەخاکسپێردرا و دانیشتوانى وەرتێش تا ئێوارە مۆڵەت بە حکومەت دەدەن کە بکوژ دەستگیر بکات.
بە عەشایەرى کێشەکە یەکلایى دەکەینەوە
ئامانج ئەحمەد، نوێنەرى گەنجانى باڵەکایەتى بە 964ـى وت،”دواى کۆبوونەوەى ریشسپى پیاوماقوڵان و بڕیاردرا کە مۆڵەتى تا ئێوارە بدەن بە حکومەت کە بکوژ دەستگیربکات و رووبەڕووى دادگاى بکاتەوە، بەپێچەوانەوە بە عەشایەرى کێشەکە یەکلایى دەکەنەوە”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، گەنجان توڕەن و بڕیاریارى پیاوماقوڵانیان بەدڵ نەبووە، بەڵام رێزیان لێگرتووە.
ئامانج ئەحمەد جەختیشى کردەوە، لە ئێوارەوە سەرپردى حافیز کە شادەمارى بازرگانى دەروازەى حاجى ئۆمەرانە، دەیگرن و وەکخۆى دەڵێت،”دەبێت دەسەڵات لەوێ وەڵامى داواکارییەکانیان بداتەوە”.
شەوى رابردوو، لەکاتى خۆپیشاندانى دانیشتوانى وەرتێ کە داواکرییان کارەبا بوو، هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە گولـلە، گیانى بەخشى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح