جوتیارانى سنوورى خورماتوو

دژى داگیرکردنى زەوییەکانیان گردبوونەوە

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

ژمارەیەک لە جوتیاری گوندەکانی لەک و ئاخجەمەشەد لەناوچەی داودەی سنووری خورماتوو، دژی هەوڵی داگیرکردنی زەویەکانیان گردبونەوە و هاتوچۆى نێو پاڵاوگەکەیان داخست.

وەک ئەوەى جوتیاران باسى دەکەن، لە باب و باپیرانیانەوە ئەو زەویانەیان بۆ جێماوە و کێشەیان نەبووە، بەڵام کەسێک هاتووە لە خوارووى بەغداوە، دەیەوێت بۆ پڕۆژە دەستبەسەر زەوییەکانیاندا بگرێت.

زانا جاسم، نوێنەری جوتیارانی سنوورەکە بە 964ـى وت،”لەلایەن وەبەرهێنەرێکی عەربی خەڵکی خواروی عێراق کەئێستا خاوەنی پاڵاوگەیەکی نەوتە لەسنوورەکەمان، ماوەى مانگێکە ژێربەژێر هەوڵى داگیرکردنى 1200 دۆنم زەوى جوتیارانى کوردى سنوورەکە دەدات”.

وتیشى،”بەهۆى داخستنى رێگەى پاڵاوگەکە، دواتر خاوەنى پاڵاوگەکە و چەند نوێنەرێکى جوتیاران کۆبوونەوە و بەڵێنیاندا کێشەکە چارەسەر بکەن و لە ماوەى هەفتەیەکدا وەڵامیان هەبێت”.

ئەو جوتیارانە ژمارەیان لە نێوان 50 بۆ 80 جوتیار دەبێت، هەیانە خاوەنى 60 دۆنم و هەیانە 50 دۆنم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى زەوى جوتیارانى کوردەوە بڕیار د...

دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى زەوى جوتیارانى کوردەوە بڕیار دەدات