هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە كاتی ئەركدا لە بەغدا
باس لە مەترسییەكانی سەر عێراق دەكرێت
دووبارە باس و خواسی عێراق هاتەوە مەیدان
964+
محەمەد فاتیح
دووبارە ئاگری باس و خواسى عێراق خۆشكرایەوە و وابڵاوكراوەتەوە كە بە فشاری ئەمریكا رێگە لە دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی گیراوە لە پەرلەمانی عێراق.
وەك ئاشكرا كراوە ئەمریكا سەبارەت بە حەشدی شەعبی نامەی بۆ هەموو سەركردە سیاسییەكانی عێراق ناردووە و هەڕەشەكانی ئەمریكا رێگربووە لەوەی یاسای حەشدی شەعبی بخرێتە دەنگدانەوە لە پەرلەمانی عێراق.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا دركاندی كە عێراق رووبەڕووی قەیرانێكی ئەمنی دەبێتەوە و ئەگەر شەڵەژان لە بارودۆخی ئەمنی دا روویدا، حكومەتی فریاگوزاری رادەگەیەنرێت.
“دووركەوتنەوەی رەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی بەگوێرەی لێدانی زەنگێكی مەترسیدارە و مەسعود بارزانیش جدییە لە كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی و ئەمریكاش دەیەوێت حەشدی شەعبی بچێتە ژێر ركێفی هێزە ئەمنییەكانەوە”.