رێگەیان گرت و تایەیان سووتاند

خۆپێشاندانی گوندەكانی ناحیەی كەورگۆسك كۆتاییهات و بەڵێنی چارەسەریان پێدرا

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

زیاتر لە هەشت گوندی سەر بە ناحیەی كەورگۆسكی نزیكی هەولێر، كێشەی نەبوونی كارەبایان هەبوو، گردبوونەوە و رێگەیان گرت و تایەشیان سووتاند، بەڵام دواتر بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەیان پێدرا و كۆتاییان بە خۆپێشاندانەكە هێنا.

ئەمڕۆ یەكشەممە خۆپێشاندانی هاوڵاتیان لە گوندەكانی ناحیەی كەورگۆسك دەستی پێكرد لەدژی نەبوونی كارەبا، گوندەكانیش ئەمانەن، “شیوەڕەشی كۆن و نوێ، گاینج، ئیفراز و بەشێكی كەورگۆسك” هاتنە سەر شەقام بۆ ماوەی چوار كاتژمێر رێگای سەرەكیی هەولێر – كەورگۆسكیان داخست .

رامی قادر، دانیشتووی گوندی ئیفراز بۆ 964 وتی، “ماوەی هەفتەیەكە كێشەی نەبوونی كارەبامان هەیە، رۆژانە سێ كاتژمێر كارەبا دێتەوە، ئەمڕۆ لەلایەن قایمقامیەتی قەزای خەبات بەڵێنمان پێدراوە چاكی بكەن، بەڵام لە ئەگەری تێكچوونی دووبارە، دیسان خۆپێشاندان دەستپێدەكەینەوە”.

لای خۆیەوە حاجی بارزان، بەڕێوبەری كارگێریی قەزای خەبات بە نوێنەرایەتی قایمقامی قەزای خەبات بۆ 964 وتی، “كێشەكەمان بۆ چارەسەركردن و بەڵێنیان پێدەدەین دووبارە نەبێتەوە”.

هاوكات هەر ئەمڕۆ لە دژی نەبوونی كارەبا، خۆپێشاندان لە گوندەكانی عەزەوقونیان و دێمهاتیش هەبوو، دواتر كۆتایی هات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خاوەن کەپرەکەکانی پێنجوێن گردبوونەوە دژی عەلوە نوێیەک...

خاوەن کەپرەکەکانی پێنجوێن گردبوونەوە دژی عەلوە نوێیەکەی پێنجوێن