گرافیک؛ 964+
رێنمایی پێویست بۆ دۆزینەوەی
ئهگهر كهسێكى خێزانەکەتان لێ ونبوو چی دهكهن؟
964+
فهرهاد حهسهن
بهڕێوهبهرایهتى گشتى بەڕەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان، رێنمایی پێویستى بۆ خێزانهكان بڵاوكردووهتهوه، لهكاتێكدا كه كهسێكیان وندهبێت، حاڵهتهكانى ونبوونیشی روونكردووهتهوهو و ئهو چارهسهرییانهشی خستووتهڕوو كه پێویسته خێزانهكان بۆ دۆزینهوهى كهسه ونبووهكهیان بیگرنهبهر.
رێنماییهكان لهلایهن عهمیدی پۆلیس محهمهد مهجید شێروانی نوسراوه و له فهسیبووكى فهرمی بهڕێوهبهرایهتییهكهش بڵاوكراوهتهوه.
هەنگاوی یەکەم.
– دەبێت سەرەتا دڵنیابیتەوە لەوەی کەوا کەسەکە وونبوە یان خۆی وونکردوە نەک تەنیا هەر دواکەوتنێک بێت یان کارێکی خوازراو هاتبێتە پێش.
– هەوڵبدە سەرەتا بۆ کاتێکێ کورت و گونجاو نهێنی ونبونەکە بپارێزی بەتایبەتی ئەگەر ژنان و كچان بوون.
– بە فیڕۆنەدانی کات لە گەڕان بەدوای دا.
– نەشڵەژان و کۆنترۆڵکردنی باری دەروونی خۆت.
– بە پەلە بڕیار مەدە.
هەنگاوی دووەم.
– بەزوترین کات پەیوەندی بە هەموو هاوڕێ نزیکەکانی بکە لە خزم و بێگانە بۆ دەستکەوتنی هەر هەواڵێک.
– هەموو ئەوشوێنانە بەسەربکەنەوە کە ئەگەر هەیە لەوێ بینرابێت وەکو شوێنی کار و قوتابخانە و شوێنە دڵخوازەکانی بۆ کات بەسەر بردن و وێستگەی گواستنەوە.
– پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ هەموو ئەکاونتەکانی بکە بەتایبەتی ژمارەی تایبەتی خۆی.
– پشکنین و بەدواداچون بۆ هەموو کامێراکانی چاودێری تایبەت بە خۆتان و دەرودراوسێكان بکەن کە گومان دەکرێت بۆ ئەوێ چووبێت یاخود لەوێ تێپەڕیبێت.
– بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی وەکو ئەکاونتە تایبەتەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڕێ و خزم و دۆست بەمەبهستی زانین و زانیاری تازە بەتایبەتی ئەگەر ونبوو منداڵ یان بەساڵاچو یاخود نەخۆشی دەروونی هەبێت، لهگهڵ دانانی دوا وێنەی و دواتریش دورستکردنی گروپێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەوانەی بەدوایدا دەگەڕێن بۆ ئاگابون لهیهكترى.
– دڵنیابونەوە لەوەی ئایا ناسنامەی هەڵگرتوە یاخود نا، جۆری ئهو جلوبەرگهش چۆن بووه لەکاتی چونە دەرەوەی.
– بە ووردی تێبینی ژوری نوستن و تایبەتی ونبو بکە رەنگە نامەیەکی بەجێهێشتبێت.
– دوای تەواو دڵنیابونەوە لە ونبونی کەسی نادیار بە پەلە پەیوەندی بە هێلە گەرمەکانی لایەنە پەیوەندارەکانی، وەک 119، 116 و 104 بکە بۆ گۆڕینەوەی زانیاریەکان و فریاکەتن.
– سەردانی کردنی هەموو ئەو شوێنانەی کە گومان دەکرێت بەهۆی کێشەیەکەوە لەوێ بێت وەکو نەخۆشخانەکان، چاکسازیەکان، خانەکانی کوڕان و کچان، داڵدەکان، خانەی بەساڵاچوان، پەناگهکان.
– راوێژکردن بە کەسانی شارەزاو خاوەن ئەزمون گرنگە.
هەنگاوی سێهەم.
– بەزووترین کات یەکێک لە داواکاری مافی کەسی وەک (باوک، دایک، هاوسەر) وەکو هەواڵدەر ئاگاداری نزیکترین بنکەی پۆلیسی گەرەک بکەنەوە کە لەچەند کاتژمێرێکی کەم تێپەڕنەکات بەتایبەتی ئەگەر منداڵ یان بەساڵاچوو یاخود ژن یان نەخۆشی دەروونی هەبوو.
– دوا وێنەی ونبو لەگەڵ زانیاری تەواو لەسەر جۆر و رەنگی جلوبەرگی و شێوە و نیشانەکانی سەرجەستەی رادەستی پۆلیس بکەن بۆ ئاسانکاری گەڕان بەدوایدا.
– هەوڵبدە بەزووترین کات پەیوەندی بە رێکخراو و ئەو سەنتەرانەی کە تایبەتن بە منداڵپارێزی و مافی ژنان و بەساڵاچوان و کەمئەندان و لێقەومان بکەی بۆ هاوکاری و کار ئاسانی.
– سوود وەرگرە لە دەزگا راگەیاندنەکان وەک تهلهفزیۆن، رادیۆ و رۆژنامهكان.
– سەردانی کردنی کۆنسۆڵخانە و فرۆکەخانەکان ئەگەر هاتوو ونبوو لە دەرەوەی وڵات ژیا بێت، یاخود هاتوچۆی دەرەوەی هەبووبێت و هەڵگری پاسەپۆرتی بیانی بێت.
چەند ئامۆژگاریەک:
– ئەگەر لەناو خێزانەکەت ئەندامێکی نەخۆشی دەرونی یان بەساڵاچووت هەیە باشتر وایە ئامێری GPS لەناو جلەکانی یان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دابنرێت بۆ دۆزینەوەی لەکاتی وونبونی، یان تاتۆکردنی ژمارەی مۆبایل لە شوێنێکی جەستەی.
– چاوەڕێی تێپەڕینی 24 کاتژمێر مەکە بەسەر ونبونەکە دەستبەجێ ئەو قۆناغانە هەنگابنێ رەنگە لە دەقەیەک گەورەترین پلانی رووداوێک پوچەڵ بکەیتەوە و كهسی ونبو بە سهلامەتی بدۆزرێتەوە.
– هەرچەند پەلە بکەی لە ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار و پەیوەندیەکانت باشتر بکەی لەگەڵیان ئەوەندە دەرفەتی زوو دۆزینەوەت زیاتر دەبێت.
– هەوڵبدە باری دەروونیت زۆر باش کۆنترۆڵ بکەی و نەشڵەژێی تاوهکو کات بە هەندێک رەفتاری زیادە بەفیڕۆ نەدەی.
– هەوڵمەدە کەسی ونبو لە شوێنی دۆزینەوەی دوور بخەیتەوە چونکە پڕۆسەی گەڕان ئاڵۆزتر دەکات.