دوو کەس بریندار بوون

 چۆمان؛ سیتى سکانیان لێ نەكەوت

964+

ئاکام غەفور-سۆران

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ئامێرێکى سیتى سکان بۆ نەخۆشخانەى چۆمان دابین کرا، بەڵام وەک کورد دەڵێت، “خۆشییەکەیان لێ نەهات” و لەکاتى دامەزراندنیدا دوو کەس کەوتە ژێرەوە و بریندار بوون.

برینى یەکێکیان سەختە

ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان، بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ بۆیەکەمجار ئامێرێکى سیتى سکان بۆ نەخۆشخانەکەمان دابینکرا، بەڵام لەکاتى دانانیدا دوو کەس کەوتنە ژێرییەوە کە یەکێکیان کارمەندێک و ئەوەى تریان ئەندازیارێک بوون کەوتنەژێرەوە و بریندار بوون”.

ئامێرەکە لانیکەم کێشەکەى 500 کیلۆگرامە، وەک ئەوەى ئەحمەد حەسەن باسى دەکات، بەهۆى قورسییەکەیەوە بریندار بوون، کە برینى ئەندازیارەکە بەهۆى شکانى قورس لەسەریدا سەختە، بەم هۆیەوە رەوانەى نەخۆشخانەى ئاشتى کراوە لە سۆران، بریندارەکەى تریش هەر لە نەخۆشخانەى چۆمان چارەسەرى پێویستى بۆ کراوە.

قەزاى چۆمان دەکەوێتە سنوورى باڵەکایەتى و سەربە ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بۆ گەشت چوون و منداڵێکیان لە چۆمان خنکا

بۆ گەشت چوون و منداڵێکیان لە چۆمان خنکا