رێگای وشکانی و ئاسمانی دەکرێنەوە

گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە

964+

شۆڕش قادری

رۆژی چوارشەممە 16.7.2025 گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان لە راگەینەنراوێکدا داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکات، لە رۆژی سێشەممەوە 15.7.2025  سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکە بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەنجامدانی گرێبەست، کۆمپانیاکان دەتوانن لە رۆژی 16.7.2025 دەست بە گەشتی عومرە بکەنەوە بە رێگای وشکانی و لە رۆژی هەینیش 18.7.2025 دەتوانن بە رێگای ئاسمانی گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی چوونیان بۆ کۆمپانیاکان، داوای مۆڵەتی فەرمییان لێ بکەن و ئەگەر مۆڵەتیان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە وەرنەگرتبوو بە هیچ شێوەیەک گەشتیان لەگەڵدا نەکەن.

"تا خۆمان راینەگەیەنین لە خۆتانەوە ریکلام بۆ دەستپێکردنەوەی عومرە مەکەن"

ئەوقاف دەڵێ چاوەڕێی خۆمان بن بۆ عومرە و مەرزی كێلێیش دا...

ئەوقاف دەڵێ چاوەڕێی خۆمان بن بۆ عومرە و مەرزی كێلێیش داخرا