لەسەر رێگای کەرکوک - داقوق ماتۆڕسوارێک بارهەڵگر لێیدا و گیانی لەدەستدا
لەسەر رێگای کەرکوک - داقوق
ماتۆڕسوارێک بارهەڵگر لێیدا و گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەسەر رێگای کەرکوک – داقوق، ماتۆڕسوارێک بارهەڵگر لێیدا و گیانی لەدەستدا.
فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی داقوق بە 964ـی وت، “نزیکەی کاتژمێر 10ـی ئەمشەو و لەسەر رێگای نێوان کەرکوک و داقوق بارهەڵگرێک لە ماتۆڕسوارێکی گەنجی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.
“گەنجەکە تەمەنی 27 ساڵە و بە نەتەوە عەرەبە و دانیشتووی کۆمەڵگەی عبورە لە قەزای داقوق”، فەرمان نەشئەت وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی داقوق کراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری