به‌رگرى شارستانى سۆران روونكردنه‌وه‌ى دا
ئه‌مڕۆ هیچ حاڵه‌تێكى خنكان له مێرگه‌سۆر رووینه‌داوه
964+
فەرهاد حەسەن
به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى سۆران ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ هیچ حاڵه‌تێكی خنكان له سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر رووینه‌داوه و ئه‌وه‌ى باسیش كراوه دووره له راستییه‌وه.
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی بونی حاڵەتێکی خنکان لە روباری زرارا لە سنوری قەزای مێرگەسۆر، تیمەکانیان لە بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی قەزای مێرگەسۆر بەدواداچونیان کرد، دەرکەوت دوورە لەراستیەوە و هیچ روداوێکی خنکان لەو سنوره و تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رووینه‌داوه.
به‌رگرى شارستانى سۆران، داوا لەهەموو لایەک بەتایبەت کەنالەکانی راگەیاندن و پەیج و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ده‌كات، پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن و هەواڵی ناڕاست بڵاونەکەنەوە.