حاجى ئۆمەران نەبێت

گەرمیان 49 پلە؛ بەڵام شەپۆلەکە لە هەموو شوێنەکان گەرمە

964+

وریا فەتاح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە، 12ـى تەموزی 2025، بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:

ئاسمان بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ (1-2) پلە بەرزتر دەبنەوە.

کەشوهەوای سبەی یەکشەممە، 13ـى تەموزی 2025ـى 2025 بەپێى پێشنبییەکانى کەشناسى بەم شێوەیە دەبێت:

کەشوهەوا بە گەرمی و ئاسمانی ساماڵ دەمێنێتەوە، بەڵام شەوان ئاسمان بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت.

گەرمیان گەرمترین و حاجى ئۆمەران فێنکترینە

کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، گەرمیان بە 49 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچە بێت. لە بەرامبەردا، حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچە دەبێت کە بەرزترین پلەی گەرما 33 و نزمترینیشی 21 پلە دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 47 پلە
سلێمانی: 45 پلە
دهۆک: 46 پلە
کەرکوک: 48 پلە
گەرمیان: 49 پلە
زاخۆ: 46 پلە
هەڵەبجە: 46 پلە
سۆران: 45 پلە
حاجی ئۆمەران: 33 پلە

د

پلەكانی گەرما لە باشووری عێراق دەتوانیت هێلكەی پێ‌ بب...

پلەكانی گەرما لە باشووری عێراق دەتوانیت هێلكەی پێ‌ ببرژێنیت