رێژەی کورد لە هێزی ئاسمانی چەندە؟

گەنجێکی قەزای شارەزوور بووە ملازمی هێزی ئاسمانی عێراق

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

یەکەمین جارە گەنجێک لە شارەزوور و پارێزگای هەڵەبجە پلەی ملازمی فڕۆکەوانی بەدەست دەهێنێت، گەرمیان کەمال گەنجێکی شارەزوورە و تەمەنی 25 ساڵە، دەرچوی ئەندازیارییە، دوای خوێندن و راهێنانی سەربازی لە کۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراق، پلەی ملازمی فڕۆکەوانی پێبەخشرا.

‎گەرمیان کەمال، ئەفسەری هێزی ئاسمانی عێراق بۆ 964 وتی “وەک یەکەم گەنجی کورد لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور توانیم پلەی ملازمی دووی فڕۆکەوان بەدەست بێنم، بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ بەردەوام سەرقاڵی مەشق و راهێنان بووین، لە کۆلێژی هێزی ئاسمانی  عێراق لە شاری سوێڕە، لە کۆلێژەکەدا خوێندن بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبییە و خوێندکار لەم کۆلێژەدا وانەی سەربازی و راهێنانی جەستەی وەردەگرێت، فێری بەکارهێنانی چەکی جۆری سووک و مامناوەند دەکرێت، دواتر پلەی ملازمی دووی فڕۆکەوانی پێدەبەخشرێت”

‎ ئەوەشی وت، ” لە بەشەکەمدا 76 خوێندکارین و شەشمان کوردین، بە پێی یاسای پەرلەمانی عێراق، دەبێ لە%25ی هێزی ئاسمانی عێراق کورد بن، بەڵام رێژەکەمان زۆر لەوە کەمترە، من وەک تاکە خوێندکاری کورد لە سنووری شارەزوور و هەڵەبجە ئەم بڕوانامەیەم بەدەست هێناوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لیژنەی بەرگری: ئاسمانی عێراق بۆ روبەڕووبونەوەی پێشێلک...

لیژنەی بەرگری: ئاسمانی عێراق بۆ روبەڕووبونەوەی پێشێلکاری ئامادەیە