گەنجێكمان بەدەستی ئەوان كوژراوە
دانیشتوانی گوندێكی هەرێم داوای دورخستنەوەی پاسەوانی سنوور دەكەن لە گوندەكەیان
964+
محەمەد فاتیح
بەشێک لە دانیشتوانی گوندی بانیشار داوا له بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە دەکەن رێگە بە هێزەکانی پاسەوانی سنوور نەدرێت لە گوندەکەیان بارەگا بكەنەوە.
ئەمەش دەقی داواكارییەكەیە كە 16 بنەماڵە ئیمزایان لەسەر كردووە:
بەڕێزان ناحیەی خورماڵ، قایمقام و پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، بەرپرسە سیاسی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانی هەڵەبجە و هەورامان سڵاو و رێز….
ماوەیەكە هێزێكی پاسەوانی سنور لەناو گوندەكەمان (بانیشاری كۆن) جێگایەكیان دیاری كردووە بۆ كردنەوەی بارەگا، بێ پرسوو راوێژكردن پێمان، جا بۆیە ئێمە ماڕازین بە كردنەوەی ئەو بارەگایە لەناو گوندەكەمان، لەبەر ئەوەی بژێوی ژیانمان لەناو ئەو گوندەدایە وەك (ئاژەڵداریی و هەنگەوامیی و گیای بەهاری) بۆیە داواكارین لە بەڕێزیشتان ئەو بارەگایە بخەنە پشتی گوندەكەمان لەهەر جێگایەك خۆتان پێتان باشە، لەجێی بارەگایەك دوو بارەگا دابنێین بگرە هاوكاریشیان دەبین.
ئەوەش بیر هەمووان دێنینەوە كە لە رابردوو گەنجێكی خۆشەویستمان بەدەستی ئەو هێزە شەهید كرا.
جا بۆیە ئەركی ئێمە و ئێوەشە رێگری لەو جۆرە كارەساتانە بكەین و دووبارە نەبنەوە.