رزگارى

ئەمڕۆ دوکانەکانیان سووتا و هەر ئەمڕۆش بڕیاردرا قەرەبوو بکرێنەوە

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025، ئاگر لە بازاڕی ناحیەی رزگاری کەوتەوە و نزیکەی 10 دوکان سووتان، ئیدارەی گەرمیان لە هەمان رۆژدا کۆبووەوە و بڕیاردرا بە قەرەبووکردنەوەیان.

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەرى ناحیەى رزگارى بە 964ـى وت، “دواى خەملاندنى زیانەکان لەلایەن تیمەکانمانەوە، لەسەر ئەرکى جێگرى سەرۆکى حکومەت، قەرەبووى دوکانداران دەکرێتەوە”.

لاى خۆیەوە، سەلام محەمەد کە خاوەنى دوکانێکى کارەباییە، بۆ 964 قسەى کرد، جگە لەو زیانەى بەرى کەوتووە کە زیاترە لە 10 ملیۆن دینار، دەفتەرى قەرزەکانیشى سووتاوەکە لانیکەم بە بەهاى 15 ملیۆن قەرزى هاوڵاتیانى تێدایە.

دەشڵێت: ناتوانم بیسەلمێنم کە کێ و چەند قەرزدارمن، چاوەڕێى ویژدانى قەرزدارەکانمم.

دوکانداران وێڕاى دڵخۆشیان بە قەرەبووکردنەوەیان، دەڵێن هەر قەرەبوو وەربگرین لە سبەینێوە دەست بەکارى نۆژەنکردنەوە دەکەین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاگر حه‌وت دوكانى لە بازاڕەکەی ناحیه‌ى رزگاری سووتان...

ئاگر حه‌وت دوكانى لە بازاڕەکەی ناحیه‌ى رزگاری سووتاند