لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی: كاره‌بایان لێدراوه
بە دواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە بەنداوی موسڵ دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ڤێتێرنه‌رى دهۆك، له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌دواداچوونى بۆ له‌ناوچوونى هه‌زاران ماسی له ئاوى به‌نداوى موسڵ كردووه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ڵێن ته‌زووى كاره‌با واى به‌سه‌ر ئه‌م ماسیانه هێناوه.
ماسیه‌كان له‌به‌شێكی زۆرى ئاوى ئه‌م به‌نداوه له‌ناوچوونه كه سنووره‌كه‌ى جگه له پارێزگاى دهۆك هه‌ریه‌ك له ئیداره‌ى زاخۆ و پارێزگاى موسڵیش ده‌گرێته‌وه.
د. نیشتمان عارف، به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رى پارێزگاى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و شوێنه ناردووه و چه‌ند نموونه‌یه‌كى ئه‌و ماسیانه‌یان هێناوه‌ته‌وه كه له‌ناوچوونه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ماسییه‌كان ژه‌هراوى نه‌كراون.
وتیشی “به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆى لێدانى ته‌زووى كاره‌با له‌لایه‌ن راوچییانه‌وه ئه‌م ماسیانه له‌ناو چوونه”.
زۆرینه‌ى ئه‌و ماسیانه‌ى له‌ناوچوونه بچووك و وردن و به‌ده‌گمه‌ن ماسی گه‌وره‌یان تێدایه و به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌ریش دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ماسییه‌كان هیچ نه‌خۆشییه‌كانیان نەبووه.
لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ كه پزیشكى تایبه‌تمه‌ند كارى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نموونه‌ى ئه‌م ماسیانه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هۆكارى له‌ناوچوونیان به‌ته‌واوى ئاشكرا بكرێت.