نه‌خشه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه نوێیانه‌ى كه‌له پڕۆژه‌ى رووناكى بوونه خاوه‌ن كاره‌باى 24 كاتژمێرى... وێنه: كاره‌باى سلێمانى.
291 موەلیدە كوژاونەتەوە
41 گه‌ڕه‌كى سلێمانى بوونه خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى رووناكى فراوانتر ده‌بێت و له دوایین هه‌وڵدا 41 گه‌ڕه‌كى دیكه بوونه خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێرى.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەر شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنه‌یی مەلیك مەحمود) كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری.
دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی زیاتر لە 41 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری كە لە 92 فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.
بە گوێرەی ئامارەكان کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی رووناكی و کارەباکەیان دەبێتە بەردەوام بریتیە لە 140 هه‌زار هاوبەشی كارەبا كە 504 هه‌ازر هاوڵاتی لێی سوودمەند دەبن و به‌وهۆیه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌ناو سه‌نتره‌ى پارێزگاكه 291 موەلیدە كوژاونەتەوە.