دیمهنێكی كاتى كڕینهوهى بنهتۆوى گهنم له سلێمانى ... وێنه: وهزارهتى كشتوكاڵ.
نرخهكهى تاوهكو 885 هەزار دینارە
ههرێم 10 هەزار تۆن بنەتۆوی گەنمى خۆماڵی له حوتیاران دەكڕێتەوە
964+
فهرهاد حهسهن
ههرێمى كوردستان 10 هەزار تۆن بنەتۆوی خۆماڵی دەكڕێتەوە و دوو نرخى بۆ جۆرهكان دانادراوه بهڵام بنهتۆوهكان له بەرهەمی کێڵگەی ئەو جوتیارانە دهبێت كه کێڵگەکانیان لە پشکنینی کێڵگەیی پەسەند کراون.
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی کۆبونەوەی هاوبەشی وەزارەت تایبەت بە بەرهەمهێنانی بنەتۆوی گەنم بە ئامادەبوونی نوێنەری هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو و راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوی رێنمایی کشتوکاڵی و بەڕێوەبەرانی بنەتۆو لە پارێزگاکان بڕیار درا بە کڕینەوەی بڕی 10 هەزار تۆن لە بنەتۆوی تەرزە خۆماڵییە سەرکەوتوەکان.
ئەو بنەتۆوانەه دهكڕدرێن بەرگری باشیان هەیە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواو وشکەساڵی کە سەرجەمیان لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەکان بەرهەم هاتوون و سەرکەوتوو بوون.
لەدوای راگەیاندنی جێبەجێکردنی پڕۆسەی کڕینەوەی بنەتۆو لە لایەن وەزارەته كشتوكاڵهوه، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیا دەستکراوه بە کڕینەوەی لە جوتیاران بەنرخی پاڵپشتی بە دیاری کردنی 860 هەزار دینار، بۆ بنەتۆوی پلەی باوەڕپێکراو وە 885 هەزار دینار بۆ پلەی تۆمارکراو بۆ بەرهەمی کێڵگەی ئەو جووتیارانەی کێڵگەکانیان لە پشکنینی کێڵگەیی پەسەند کران.
وهزارهت دهڵێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆو بڕی چوار هەزار تۆن بنەتۆوی لە جوتیاران کڕییەوە و دەستکراوە بە پاککردن و دەرمانکردن و لەکیسکردنی، بە ئامانجی ئامادەکردنی بنەتۆوێکی پاکی پەسەند کراو بۆ وەرزی چاندن کە بەنرخی پاڵپشتی دابەش بکرێت بەسەر جووتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی.