لەگەڵ شاندی ئیمڕاڵی کۆبووەتەوە

ئەردۆغان: هیوادارم چەکدانانی پەکەکە بەبێ گرفت تێپەڕێت

964+
ئەحمەد مستەفا

رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێ، هیوادارە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە تێکبدرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، کاریان بۆ ئەوەیە ئەو پرۆسە “خێردارە” لە نزیکترین کاتدا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەو وتی، سەرەتا بە دەستەبەرکردنی تورکیای بێ تیرۆر، پاشان ناوچەیەکی بێ تیرۆر، ئێمە رۆحی شەهیدەکانمان شاد دەکەین و نیشانی دەدەین کە قوربانییەکانیان بە فیڕۆ نەچووە، هیچ هەنگاوێک لە کار و چالاکییەکانی تورکیا بۆ نەهێشتنی تیرۆر نەنراوە و نانرێت، کە رۆحی شەهیدەکانمان ئازار بدات.

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کرد و وتی، لە کۆشکی کۆماری پێشوازیمان لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار کرد، دیدارێکی بنیاتنەرانە و دڵسۆزانەمان کرد، لە رۆژانی داهاتوودا دەچینە قۆناخێکەوە کە هەواڵی ئەرێنی وەردەگرین، ئێمە هیوادارین پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت، بەبێ ئەوەی رێگری تێبکەوێت و لەلایەن بازنە پیسەکانەوە تێکبدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەخشێكی راستەوخۆدا، كە لەلایەن چەند كەناڵێكەوە گواسترایەوە، پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ستراتیژی شەڕی رزگاریی نەتەوەیی كۆتایی هاتووە و هەنگاوەكانی ئەم قۆناغەش مێژوویین.

ئۆجەلان لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە دەركەوت و لە لێدوانەكانیدا ئاماژەی بەوە دا، پێویستە هەنگاوی جیدی بۆ چارەسەری بنرێت و پەكەكە هەنگاوی زۆری ناوە بۆ چەكدادان، پێویستە پەرلەمانی توركیاش پرۆسەكە بەرەو پێشەوە ببات بۆ هێنایەكایەی دیموكراسی و ئەمە كاری پەرلەمانە.

وتیشی، پرۆسەی چەكدادانانی پەكەكە بەم زووانە دەستپێدەكات و پەكەكەش وازی لە پێكهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی هێناوە.

ئۆجەلان كە لە 1999ەوە زیندانی كراوە، هەروەها وتی، ئاشتی، پرۆسەی دیاریكردنی قەدەرە، بە دانانی چەكیش پرۆسەی سیاسی و یاسایی دەستپێدەكات، پێویستە هەموو كارەكان بە باشی بەڕێوەبچن و پێكهێنانی كۆمیسیۆنێك لە پەرلەمانی توركیا بۆ ئەمە پێویستە و دەم پارتییش ئەركی سەرشانی بە باشی جێبەجێ دەكات.

عەبدوڵا ئۆجەلان وتیشی، هیچ كاتێك داوای ئازادكردنی خۆی نەكردووە، بۆ سەركەوتنی پرۆسەی چارەسەرییش پێویستە هەمووان ئەوەی لەسەر شانیانە جێبەجێی بكەن بە تەواوی.

پارتی كرێكارانی كوردستان لە ئایاری رابردوو لە كۆنگرەی 12 بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی دا و بڕیاریشی دا چەك دابنێت، ئەمەش لەسەر داوای ئۆجەلان بوو، وەك هەنگاوێكی گەورە و مێژوویی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیا.

ئەمە یەكەمجارە ئۆجەلان دوای زیندانیكردنی لە 1999، لە پەیامێكی ڤیدیۆیی و راستەوخۆدا دەربكەوێت.

شاندی ئیمراڵی: تێبینی خۆمان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری گە...

شاندی ئیمراڵی: تێبینی خۆمان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری گەیاندە ئەردۆغان

پارتەکەى ئەردۆغان: هەڵوەشانەوەى پەکەکە قۆناغێکى گرنگە

پارتەکەى ئەردۆغان: هەڵوەشانەوەى پەکەکە قۆناغێکى گرنگە