"دەمەوێت فڕۆكەوانی بخوێنم"

99.66ی بەدەستهێناوە و حەزی لە خوێندنی پزیشكی نییە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

قوتابییەك بە ناوی ئەحمەد كەریم، لە پۆلی12ی ئامادەیی یەکەمی کەلاری ھێناوە و دەڵێت، حەزی لە بەشی پزیشکی نییە و دەیەوێت ھاوکاری بکرێت لە دەرەوەی وڵات بەشی فڕۆکەوانی بخوێنێێت.

ئەحمەد کەریم، بە 964ى وت،”ساڵی پار 97.33م ھێنا، بەڵام بڕیارمدا دوبارەی بکەمەوە و متمانەم بە توانای خۆم ھەبوو، ئەمساڵ 99.66 ھێنا، ئەوەش ھەمووی فەزڵی خوای گەورەیە”.

ئەحمەد دەڵێت، “لە ماوەی ئەو دوو ساڵە بەھیچ شێوەیەک مۆبایلم بەکارنەھێناوە و داواکارم ئەوانەشی دەڕۆنە پۆلی 12 مۆبایل بەکارنەھێنن”.

سابرین عەلی، دایکی ئەحمەدە بە 964ى وت،”زۆر دڵخۆشم کوڕەکەم ئەو نمرەیەی بەدەستھێناوە، ھەر بە منداڵی کە براکەی لە پۆلی 12 نمرەی کەمی ھێنا، ھات بۆلام زانی بێتاقەت بوومە، پێی وتم دایە بەڵێن بێت نمرەی بەشی پزیشکی بھێنم بۆت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

 دوای 13 ساڵ پۆلی 12ـی بڕی 

 دوای 13 ساڵ پۆلی 12ـی بڕی