کۆبوونەوەی سیاسی و ئەمنی

قاسم ئەعرەجی لە هەولێرە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە

964+

ژووری هەواڵ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە هەولێرە و ژمارەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسی سیاسی و ئەمنیی هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

ئەعرەجی دەشڵێت، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەولێر.

ئەوەشهاتووە، قاسم ئەعرەجی لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و بڕیاریشە، ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیکەی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

سەردانەکەی ئەعرەجی بۆ هەولێر، رۆژێک لەدوای کۆبوونەوەی دێت لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا “MIT”، کاتەکەشی نزیکە لە بەڕێوەچوونی رێوڕسمی چەکدانانی گرووپێک لە پەکەکە کە بڕیارە لە پارێزگای سلێمانی چەک دابنێن.

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین تۆمەتبارمان دە...

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین تۆمەتبارمان دەستگیر کرد