دوو ئۆتۆمبێلیش بوونە سووتوو

کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگریگرت و دوو کارمەند بریندار بوون

شۆڕش قادری

کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگری گرت و بەهۆیەوە دوو کارمەندی کارگەکە بریندار بوون و دوو ئۆتۆمبێلی وەکیلەکانی دابەشکردنی غازیش سووتان.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای پشدەر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025 کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی کارگەکە سووتاون و برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

جگە لەوەش دوو ئۆتۆمبێلی وەکیلەکانی دابەشکردنی غاز سووتاون و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر کارگەکە کەوتووە.

ئاماژە بەوەش کراوة، سەرەتا ئاگرەکە لە سەکۆی تێکردنی غازی کارگەکە سەریهەڵداوە و دواتر پەرەی سەندووە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.