لە چەمچەماڵ لە 60 شوێنەوە زیادەڕۆیی کراوەتەسەر هێڵی ئاو - وێنە؛ قایمقامیەتی چەمچەماڵ
"سەرپێچیکاران سزادران و دووبارەی بکەنەوە دەگیرێن"
لە چەمچەماڵ لە 60 شوێنەوە زیادەڕۆیی کراوەتەسەر هێڵی ئاو
964+
شۆڕش قادری
لەم وشکەساڵی و بێ ئاوییەدا، لە چەمچەماڵ لە 60 شوێنەوە زیادەڕۆیی کراوەتە سەر هێڵی سەرەکی ئاوی خواردنەوە، قایمقامیەت پێیزانی و سەرپێچیکارانی سزادا.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، هەڵمەتی بڕینی زیادەڕۆییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەزاکە و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، بەردەوامە و هەشت زیادەڕۆیی دیکەیان لابردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زیادەڕۆییەکان لەلایەن 60 شوێنەوە بە هاوبەشی لە هەشت شوێنی جیاجیا کرابوونە سەر هێڵی سەرەکی ئاوی چەمچەماڵ، دوای بڕینی زیادەرۆییەکان بەڵێنامەیان پێ پڕکراوەتەوە و لەکاتی دووبارەکردنەوەی ڕووبەڕووی توندترین سزا دەبنەوە.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ راشیگەیاندووە، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتوشدا تیمەکان چالاکی دیکەیان دەبێت، بەردەوام چاودێری ئەو شوێنانە دەکرێت کە زیادەڕۆییەکەیان لابراوە و لەکاتی دووبارەکردنەوەدا دەستگیردەکرێن.